تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندییەکان

هەموو شتێک دەربارەی تایبەتمەندی تۆ لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی FIB

سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندییەکان

سیاسەتی پاراستنی تایبەتمەندییەکان

پێشەکی

بانکی یەکەمی عێراق (FIB) ئەوپەڕی گرنگی بە تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی دەدات، جا چ تاک یان دامەزراوە بێت. لەم سیاسەتەدا، زاراوەی "ئێمە"، یان "FIB" ئاماژەن بۆ بانکی یەکەمی عێراق و کۆمپانیاکانی سەر بە خۆی، لەوانەش کۆمپانیا هاوبەشەکان و ئەو لایەنانەی کە لەلایەن FIB خاوەندارێتی دەکرێن و پڕۆژە هاوبەشەکان و قەوارەکانی تری کۆمپانیا لەژێر خاوەندارێتی هاوبەش و/یان هەر یەکێک لە بریکارەکانیان، ڕاوێژکاران، کارمەندان، ئەفسەرەکان و بەڕێوەبەرەکان.

ئەم سیاسەتەی پاراستنی نهێنی بەکارهێنانی بەرنامەی مۆبایلی FIB، ماڵپەڕەکەمان (first-iraqi-bank.com)، و هەموو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و ناوەڕۆکەکان کە لە ڕێگەی هەر کەناڵە دیجیتاڵییەکانمانەوە پێشکەشی دەکەین دەگرێتەوە. ئەم بەڵگەنامەیە ئامانجیەتی ڕوونکردنەوە بدات لەسەر:

  • چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە و بۆچی
  • چۆن ئەم زانیاریانە بەکار دەهێنین و لەگەڵ کێ هاوبەشی دەکەین
  • مافی خۆت وەک بەکارهێنەر
  • ئەو هەڵبژاردنانەی کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت دەربارەی چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارهێنان و هاوبەشکردنی ئەو زانیارییانە
  • چۆن ئەو زانیاریانە دەپارێزین

ئەو زانیاریانەی کە کۆیان دەکەینەوە

ئێمە چەند جۆرێک زانیاری کۆدەکەینەوە بەپێی جۆری هەژمارەکەت (کەسی یان بازرگانی):

  • زانیاری بنەڕەتی تۆمارکردن : ژمارەی تەلەفۆن و وشەی نهێنی لە کاتی دروستکردنی هەژماردا
  • بۆ بەکارهێنەرانی کەسی:
    • ناو و ناونیشان
    • بەرواری لەدایکبوون
    • وردەکاری بەڵگەنامەی ناسنامە (ژمارە، بەرواری دەرچوون، و بەرواری بەسەرچوون)
    • بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی ناسنامەی کەسی
    • ئەنجامی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە لە ڕێگەی بنکەدراوە نێودەوڵەتییەکان
  • بۆ بەکارهێنەرانی بازرگانی:
    • ناو و ناونیشانەکەت
    • بەرواری لەدایکبوون
    • وردەکاری بەڵگەنامەی ناسنامە (ژمارە، بەرواری دەرچوون، و بەرواری بەسەرچوون)
    • بەرواری دەرچوون و بەسەرچوونی ناسنامەی کەسی
    • ئەنجامی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە لە ڕێگەی بنکەدراوە نێودەوڵەتییەکان
    • هەموو ئەو زانیارییانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لەلایەن هەموو خاوەنە سوودمەندەکانی بزنسەکەتەوە
    • وردەکارییەکانی ڕێکخراو (ناوی کار، کاتژمێرەکانی کارکردن، ناونیشان، وردەکاری پەیوەندی، پێکهاتەی خاوەندارێتی)
  • مێژووی مامەڵەکان: وردەکاری ئەو مامەڵانەی کە لە ڕێگەی ئەپەکەوە ئەنجام دەدرێن (بڕ، بەروار، سودمەند، باڵانس)
  • هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر لەناو ئەپەکەدا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان. ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی نادیار کۆدەکرێنەوە
  • ئەو نامانەی لە نێوان تۆ و FIB ئاڵوگۆڕ دەکرێن (ناتوانیت بەشداریکردن لە پەیامەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکان هەڵبوەشێنیتەوە)

چۆن زانیاری کۆدەکەینەوە؟

ئێمە زانیارییەکان لە سێ ڕێگەی سەرەکی کۆدەکەینەوە:
١- ڕاستەوخۆ لە بەکارهێنەرەوە:
لە کاتی خۆتۆمارکردن و پەیوەندیکردندا، زانیارییەکانی وەک ناو، ناونیشان، ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ وەردەگرین. هەروەها پێداچوونەوەکان و وەڵامی ڕاپرسییەکانیش لەم بەشەدا کۆدەکەینەوە.
٢. بە شێوەی ئۆتۆماتیکی: لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان، زانیارییەکی زۆر بە شێوەیەکی خۆکار کۆدەکەینەوە. ئەمەش بریتییە لە: ناونیشانی IP - جۆری ئامێر و وەشانی سیستەمی کارپێکەری - شوێنی جوگرافی - مێژووی بەکارهێنان - جۆرەکانی تەکنەلۆژیای وەک کۆکییەکان
٣. لە ڕێگەی لایەنی سێیەم: لە هەندێک حاڵەتدا، زانیاری لە سەرچاوەکانی تر وەک پارتنەرە مۆڵەتدارەکان یان دەزگا یاساییەکان وەردەگرین.
تێبینی:
ئەگەر ناتەوێت زانیارییەکانت کۆبکەینەوە، دەبێت خزمەتگوزارییەکانی FIB بەکارنەهێنیت.

چۆن زانیارییەکان بەکاردەهێنین

ئێمە زانیارییەکان بۆ ئەم مەبەستانە بەکاردەهێنین:

  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی بە شێوەیەکی پارێزراو و کارا
  • وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی
  • وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی
  • ناردنی ئاگاداری لە نوێکاری و تایبەتمەندییە نوێیەکان
  • دابینکردنی ئۆفەر یان بانگهێشتنامە بۆ بەشداریکردن لە کەمپەین و ڕاپرسیەکان
  • هەڵسەنگاندن و باشترکردنی FIB و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی تر و پەرەپێدانی بەرهەم یان خزمەتگوزاری نوێ
  • دەستنیشانکردن و شیکردنەوەی ڕەوتی بەکارهێنان و دیاریکردنی کاریگەری هەڵمەتەکانی بانگەشەکردن
  • دابینکردنی یارمەتی تەکنیکی و بەرهەمی و پاڵپشتی تر و هاوکاری بۆ هێشتنەوەی خزمەتگوزارییەکانی FIB بە سەلامەتی و پارێزراوی؛ وە
  • پابەندبوون بە مەرجە یاسایی و ڕێکخراوەییەکان

دابینکەرەکانی لایەنی سێیەم

لەکاتی پێویستدا، لەوانەیە ئێمە هاوبەشە متمانەپێکراوەکانمان (وەک دابینکەرانی خزمەتگوزاری کڕیار، شیکاری، یان ئامرازەکانی هەڵگرتن) بەکاربهێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر. ئەوان پابەندن بە پاراستنی زانیارییەکان بە هەمان ستانداردە پارێزراوەکانی FIB. هەروەها ئێمە داتای کۆکراوە و بێناو بەکاردەهێنین بۆ شیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی کارکردن.

کۆکییەکان و تەکنەلۆژیای شوێنکەوتن

ئێمە و هاوبەشەکانمان ئامرازەکانی وەک کووکی و SDK بەکاردەهێنین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەکارهێنان و شیکردنەوەی کارایی. ئەم ئامرازانە بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری بەکارهێنەر، باشترکردنی پەیامەکانی بازاڕکردن و پێوانەکردنی کاریگەریی کەمپەین بەکاردەهێنرێن. دەتوانیت ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەت یان ئەپەکەت ڕێکبخەیت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەندێک لەو ئامرازانە.

هێشتنەوەی داتا

FIB داتاکانی تۆ تەنها بۆ ماوەیەکی پێویست دەهێڵێتەوە، بەپێی ئەم مەبەستانە:
١. بۆ ماوەی بەکارهێنانی چالاک: هەتا کاتێک تۆ بەشداربووی چالاکی لە خزمەتگوزاریەکانمان بین، داتاکانَت پارێزراو دەمێننەوە.
٢. بۆ مەبەستە یاساییەکان: ئەگەر زانیاری کەسی پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی مەبەستێکی یاسایی، وەک دەستنیشانکراو لەم سیاسەتە، بۆ ماوەی پێویست داتاکان دەهێڵدرێنەوە.
٣. بۆ مەبەستە بازرگانییەکان: بۆ ماوەیەکی گونجاو، داتاکان بەردەست دەبن بۆ مەبەستە بازرگانییەکان وەک ڕاپۆرتکردنی ناوخۆیی، دڵنیایی خزمەتگوزاری، یان گەرەنتی.
هەروەها، دوای سێ ساڵ لە دوایین بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، داتای بایۆمەتریەکەت دەسڕێنرێتەوە، مەگەر یاسا پێویست بکات بۆ هێشتنەوەی زیاتر.
ئەگەر داواکاری یاسایی هەبێت، ئێمە لەوانەیە داتاکان بۆ ماوەیەکی زیاتر هەڵبگرین. کاتێک ماوەی هێشتنەوە تەواوبوو، یان داتاکان بە هەمیشەیی دەسڕێنرێنەوە، یان ناسنامەی کەسی لادەبرێت بۆ ئەوەی نەتوانرێت بە تۆوە ببەسترێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر هەر داواکارییەکی یاسایی پەیوەندیدار هاتە ئاراوە، ئێمە لەوانەیە بەردەوام بین لە پرۆسەکردنی داتا کەسییەکانت بۆ ماوەیەکی زیاتر وەک پێویست بە پەیوەندی بەو داواکارییەوە. کاتێک ماوەکانی سەرەوە، هەر یەکێکیان تا ئەو ئاستەی کە جێبەجێ دەکرێت، کۆتاییان پێهات ئێمە یان بە هەمیشەیی داتا کەسییە پەیوەندیدارەکان دەسڕینەوە و لەناوی دەبەین، یان ناسنامەی کەسی پەیوەندیدار لادەدەین بۆ ئەوەی چیتر بە شێوەیەکی لۆژیکی بە تۆوە پەیوەست نەبێت.

پەیوەندیەکان

کاتێک پەیامێکمان بۆ دەنێرین و داوای پشتیوانی یان زانیاری دەکەیت لە ڕێگەی واتسئەپەوە، ئێمە ژمارەی تەلەفۆنەکەت بەکاردەهێنین بۆ سوپاسکردنت بۆ پەیامەکەت یان وەڵامدانەوەی پرسیارەکەت. پەیوەندییەکەت و وەڵامەکەمان هەڵدەگیرێت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان لە داهاتوودا.
جگە لە وەڵامی سەرەتایی، ئێمە هەرگیز ژمارەی تەلەفۆنەکەت بەکار ناهێنین بۆ ناردنی پەیام یان زانیاری نەخوازراو. هەروەها ئێمە ژمارە تەلەفۆنەکان هاوبەش ناکەین و نایفرۆشین بە کەسی تر.

کاتێک داوای زانیاری یان خزمەتگوزاری دیکە لە ئێمە دەکەیت، ئێمە تەنها ژمارەی تەلەفۆن و زانیارییەکانی ترت بەکاردەهێنین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری داواکراو. ئەم زانیاریانە پارێزراو دەمێننەوە هەتا کاتێک داوای سڕینەوەییان لێبکەیت یان کاتێک خزمەتگوزارییەکە چیتر پێویست نەبێت.

ئێمە هەرگیز زانیارییەکەت بەکارناهێنین بۆ:
- ناردنی پەیامێکی نەخوازراو
- هاوبەشکردن لەگەڵ لایەنی سێیەم
- فرۆشتنی بە کرێدان
هەموو زانیارییەکان بە پارێزراوی ترین شێواز پارێزگاری لێدەکرێن و تەنها بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری بەکاردەهێنرێن.

لە ئەگەری گواستنەوەی خاوەندارێتی

خزمەتگوزارییەکانمان بۆ بەکارهێنانی کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە نییە، ئێمە بە مەبەست زانیاری لە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کۆناکەینەوە. ئەگەر بەبێ مەبەست ئەوە بکەین، یەکسەر داتاکان دەسڕدرێنەوە.

منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی

خزمەتگوزارییەکانمان بۆ بەکارهێنانی کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە نییە، ئێمە بە مەبەست زانیاری لە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کۆناکەینەوە. ئەگەر بەبێ مەبەست ئەوە بکەین، یەکسەر داتاکان دەسڕدرێنەوە.

لیستی پەیوەندییەکان

FIB داوای مۆڵەتی تۆ دەکات بۆ دەستگەیشتن بە لیستی پەیوەندیەکانت بۆ ئەوەی گواستنەوە ئەنجام بدەیت بۆ بەکارهێنەرانی تری FIB بە بەکارهێنانی ژمارەی تەلەفۆنەکانیان.

بە ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوە بۆ لیستی پەیوەندیەکانت، FIB ژمارەی تەلەفۆنەکان لەگەڵ بەکارهێنەرانی ئێستای FIB پشکنین دەکات و پیشان دەدات کە ئایا ئەو بەکارهێنەرانە خاوەنی هەژماری FIBن و گواستنەوەکە ئاسان دەکات.

نوێکردنەوەی سیاسەت

ڕەنگە لە داھاتوودا FIB گۆڕانکاری لە سیاسەتی پاراستنی زانیاریەکاندا بکات. ئەم گۆڕانکارییانە بەهۆکاری جێبەجێکردنی مەرجە نوێیەکانی یاسا و ڕێنمایییە حکومییەکان یان گۆڕانکاری خزمەتگوزاری بێت
ئێمە لەناو ئەپەکەدا یان لە ماڵپەڕەکەدا ئاگادارتان دەکەینەوە. ئامۆژگاریت دەکەین کە جار جار ئەم لاپەڕەیە بپشکنن بۆ هەر گۆڕانکارییەک.

 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.