تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

درەبارەی ئێمەوە

پێشەنگ لە بواری بانکی دیجیتاڵی

لە بانکی یەکەمی عێراق (FIB)، ئێمە پێشەنگین لە بەدیجیتاڵکردنی کەرتی بانکی لە عێراقدا و گۆڕینی تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتگوزاری دارایی پارێزراو و سادە لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا.
ئێمە ئەزموونێکی بانکی گونجاو و خێرا بۆ تاک و بازرگانەکان دابین دەکەین، هەنگاو بە هەنگاو یاوەرییان دەکەین بەرەو داهاتوویەکی دارایی زیرەکتر.

4.4

تێکڕای ڕیزبەندی هەڵسەنگاندنەکانمان
لە AppStore &
 Google play

2022

ساڵی دامەزراندن لە عێڕاق

700K+

بەکارهێنەری  چالاک

13K+

بازرگانی چالاک
کە لە FIB یەوە

دیدگای ئێمە

هەوڵدان بۆ ئەوەی ببینە یەکەم ئامانج لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA) بۆ خزمەتگوزاری بانکی زیرەکی دیجیتاڵی، خزمەتگوزاریە داراییەکان سادەتر و گشتگیرتر بکەین بۆ سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگا، وە پابەندبین بە بەردەوامی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی داراییدا (ESG) بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگاکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران بۆ هەمووان.

ئەرکی ئێمە

خزمەتگوزاری بانکی ئەلیکترۆنی پارێزراو و ئاسان پێشکەش بکەین کە هەموو کات و لە هەر شوێنێک بەردەست بێت، یارمەتی تاک و بازرگان بدەین کە کاروباری داراییەکانیان بە کاتێکی کەم و زیرەکانە بەڕێوەببەن. پابەندین بە پاراستنی زانیاری و و یاسا و ڕێساکان، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتگیری تیرۆر (AML/CFT) و پشتگیری لە گشتگیری دارایی دەکەین لە ڕێگەی خزمەتگوزاری و بەرهەمە ئەلیکترۆنیە گونجاوەکانمان.

بەهاکانمان

رەزامەندی سەوداکارانمان

ئێمە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانمان بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانتان دابین دەکەین، وە سەرکەوتنەکانمان بە ڕەزامەندی و ئەزموونی ئێوە دەپێوین.

متمانەی پتەو

ئێمە زانیارییەکانتان دەپارێزین و پابەندین بە بەرزترین ستانداردەکانی ڕاستگۆیی، ڕۆشنبیری، شەفافیەت لەکارکردندا. لەوانەش دژە سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر (AML/CFT). بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین و پەیوەندی درێژخایەن دروست دەکەین.

ئەزموونی دیجیتاڵی خێرا و نرخی گونجاو

خزمەتگوزاریەکانمان بە نوێترین تەکنەلۆجیا و چارەسەرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ هەمووان بەردەستن. بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بانکی سادە و گونجاو لە نرخدا.

نوێکاری بەردەوام

گرنگیدان بە نوێترین تەکنەلۆجیا و چارەسەرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بانکی کە بەردەوام پەرەدەسێنێت و گونجاوە بۆ پێداویستییەکانی رۆژانەت.

کاریگەری کۆمەڵایەتی و بەردەوامی

ئێمە پابەندین بە دروستکردنی کاریگەرییەکی کۆمەڵایەتی ئەرێنی و بنیاتنانی ئابوورییەکی بەردەوامتر لە عێراق. لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ستانداردەکانی ژینگە، کۆمەڵگا و کارگێڕی باش (ESG) و کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و خاشاک و پشتگیریکردنی خزمەتگوزاری دارایی گشتگیر و ڕەفتاری بەرپرسیارانە، بەم شێوەیە بەهایەکی درێژخایەن دروست دەکەین کە بۆ نەوەکانی داهاتوو بەردەوام بێت.

تیمی دیجیتاڵی بەکارامەیی بەرز

بەردەوام توانا و زانستی کارمەندەکانمان پەرە پێ دەدەین، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی خێراتر و زیرەکتر. لە ڕێگەی ڕاهێنانی بەردەوام و ئامرازە هاوچەرخەکان، نوێکاری و کارایی زیاد دەکەین و ژینگەیەک بۆ کارمەندەکانمان دابین دەکەین کە تواناکانیان تیایدا پەرەبسێنێت. ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئەزموونی سەوداکارانمان.

بانکی یەکەمی عێراق - FIB تەنها بانکێکی دیجیتاڵی ئۆنلاین نییە، بەڵکو هێزێکی پێشەنگە کە گەشەی دارایی عێراق ئاراستە دەکات.
لە کەرتی بانکی دیجیتاڵیدا، FIB وەک نموونەیەکی پێشەنگ کاردەکات و هەوڵدەدات خزمەتگوزاریەکانی بۆ هەموو چین و توێژێک بەردەست و ئاسان و پارێزراو بکات. دروستکردنی سیستەمێکی دارایی یەکگرتوورە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگیەکانی داهاتوو.

کاوە جونەید دامەزرێنەری - FIB 

ببە بە بەشێک لە تیمی بانکی یەکەمی عێراق-FIB
 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.