تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

گەڕانەوەی پاداشت، پاراستنی گەرەنتی، و بژاردەی گونجاو

ئەمڕۆ داهاتووی دارایی خۆت مسۆگەر بکە بە هەژماری وەبەرهێنانی FIB، هەڵبژاردەیەکی زیرەکە بۆ گەشەپێدانی پارەکەت بە متمانە و سەقامگیری

زیاتر بزانە

سوودە سەرەکییەکان

بە ئاسانی ئاواتە داراییەکانت بەدەستبهێنە بە گەڕانەوەی ساڵانە تا 9% لە ڕێگەی هەژماری وەربەرهێنانی FIB.

  • قازانجی کێبڕکێکار

    چێژ لە گەڕانەوەی ساڵانەی سەرنجڕاکێش وەربگرە کە دەگاتە 9%، وەبەرهێنانەکەت دەکاتە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانت بە شێوەیەکی بەردەوام.

  • مەرجە گونجاوەکان

    ئەو مەرجەی وەبەرهێنان هەڵبژێرە کە لەگەڵ تۆدا دەگونجێت:1، 3، 6، یان 12 مانگ، لەگەڵ بژاردەی وەبەرهێنانەوەی قازانجەکان یان پاراستنی کاش بەپێی پێداویستییەکانتان.


  • وەبەرهێنانی پارێزراو و متمانەپێکراو

    بوەبەرهێنان بکە بە ئارامی تەواو لەگەڵ FIB کە لەلایەن **Standard & Poor's** ەوە ڕیزبەندی کراوە دڵنیای دەدات لە ئاسایش و متمانەپێکردن.

چۆن کاردەکات؟

قازانجەکان لە کۆتایی هەر مانگێکی دانانی پارەدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ هەژمارەکەت زیاد دەکرێن، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر نەبێت.

رێژەی قازانجەکەت لێکبدەرەوە!
01

مەرجەکەت هەڵبژێرە: ئەو ماوەیە هەڵبژێرە کە بە باشترین شێوە لەگەڵ ئامانجە داراییەکانتدا بگونجێت

02

وەبەرهێنان بکە : هەژمارەکەت ئەپی FIB بەکاربهێنە بۆ گواستنەوەی پارە و دابینکردنی پارەی دانراوەکەت بە ئاسانی.

03

اودێری گەشەکردنی پارەکەت بکە: چێژ لە پارەدانی قازانج و گەڕانەوەی گرەنتی وەربگرە

گەڕاوەی چاوەڕوانکراوی بەشداربوو

IQD
USD

بە لایەنی کەمەوە 10 ملیۆن

ئامانجە داراییەکانت بەدیبهێنە لەگەڵ وەبەرهێنانی بەدەستهاتووی گونجاو. چێژ لە بەدەستهاتووی پێشبینکراو وەربگرە تا %9 بە دیناری عێراقی.
Icon Step

4,5% 1 مانگIQD

Icon Step

5,5% 3 مانگIQD

Icon Step

7% 6 مانگIQD

Icon Step

9% 12 مانگIQD

بە لایەنی کەمەوە 10 ملیۆن

لە کاتی هەڵبژاردنی بەستنەوەی ساڵانە یاخود نیو ساڵی، گەڕانەوەکانت بە مانگانە و تەنها بە دیناری عێراقی وەربگرە.
Icon Step

6,5%6 مانگIQD

Icon Step

8,5%12 مانگIQD

کەمترین بڕ 100,000

گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی کڕیار
Icon Step

5,5%6 مانگUSD

Icon Step

7,5%12 مانگUSD

گریمانەی ئیسلامی


هەژماری وەبەرھێنانی بانکی یەکەمی عێراق (FIB) وەک خزمەتگوزاری وەبەرھێنان لەسەر بنەمای قازانجی دوولایەنە پێشکەش دەکرێت، کە بە پێی بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامی، پارەی وەبەرھێنەران لەلایەن بانکەوە وەبەرھێنان دەکرێت بۆ سوودی ھاوبەش.

لەم ڕێکخستنەدا، وەبەرهێنەر دەسەڵات دەدات بە بانکی بۆ بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی پارەکانیان، جا چ لە دەرفەتی وەبەرهێنانی سنووردار یان بێ سنووردا. وەبەرهێنەر مەترسییەکانی وەبەرهێنان لە ئەستۆ دەگرێت، لە بەرامبەردا پشکێکی قازانجی پێشوەختە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

ڕێژەی دابەشکردنی قازانج:
پاشەکەوتکەر (خاوەنی پارەکە): 75%
بانکی (مودەریب): 25%

بەم شێوەیە بانک رۆلی لایەنی دووەم دەگرێتە ئەستۆ، لە کاتێکدا وەبەرهێنەر ڕۆڵی خاوەن پارەکە دەهێڵێتەوە، لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی دادپەروەرانەدا کە متمانە بەرز دەکاتەوە و پاڵپشتی سەربەخۆیی دارایی دەکات.

هەموو ئەوەی کە پێویستە بیزانیت
بۆ دەستکردن بە جەمعیە

کەمترین ڕێژەی پارەدانان چەندە؟

کەمترین بڕی پارەدانان لە هەژماری وەبەرهێنان بریتییە لە 10,000 ملیۆن دیناری عێراقی یاخود 100,000 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

دەتوانم زووتر وەبەرهێنانەکەم ڕابکێشم؟

 ئەگەر پێش وادەی خۆی بەڵێنی پارەدانانەکە بشکێت، ئەوا وەبەرهێنەر بێبەش دەبێت لە وەرگرتنی بڕی تەواوی ئەو سوودەی کە پێشەکی ڕێکەوتنی لەسەر کرابوو. بۆ فەراهەمکردنی باشترین ڕێژەی گەڕانەوە، ئێمە پێشنییاری شکاندنی یاسای پارەدانان ناکەین، و لە کاتێکدا ئەگەر یاساکە شکێندرا، ئەوا ئەوکات پێویستت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی بانک دەبێت. 

شێوازی پێدانی سوودەکە چۆنە؟

قازانج بەپێی جۆری وەبەرهێنانی هەڵبژێردراوی خاوەن هەژمارەکە دیاریدەکرێت، دەتوانرێت بە شێوازی مانگانە یاخود بەپێی جۆری هەڵبژێردراوی دیکە وەربگیرێت، بەپێی ئەوەی کە پێشتر ڕێکەوتن کراوە لەسەری، قازانجەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر هەژماری خاوەنەکەی لە کۆتایی مانگدا، بە کەمتر لە ماوەی هەفتەیەک کارەکە ئەنجام دەدرێت.

تایبەتمەندیەکانی "بانکی یه‌كه‌می عێڕاق- FIB"

  • کردنەوەی هەژماری دیجیتاڵی

    لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.
    گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.

  • خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی کارتەکان

    ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان

  • پارەدان بە QR کۆد

    دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.

  • هەژماری خەونەکان

    دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.

  • کارتی خێزان

    خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕە
    شێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.

  • گواستنەوەی ناوخۆ

    گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.
    بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.

  • کاش باك

    لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.
    بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.

 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.