تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

سەربەخۆیی داراییت لەگەڵ FIB دەست پێ بکە

مامەڵەی ڕۆژانەت ئاسان بکە و چێژ لە خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی بانکی وەربگرە کە ئاسانکاری بۆ کارەکانتان دابین دەکات.

هەژماری کەسی

ئاسوودەیی داراییت لێرەوە دەست پێدەکات

هەژماری کەسی لە FIB ئەزموونێکی تەواو ئاسانکارو جیاوازە بۆ بەڕێوەبردنی مامەڵە بانکییەکانت بە خزمەتگوزاری داهێنەرانە بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەت

هەژمارەکەت دروستبکە
90%
50%
40%
60%

هەژماری خەونەکان

گەشتی پاشەکەوتکردنت بە زیرەکانە دەست پێ بکە

لە هەژماری خەونەکانی FIB، ڕێگەی زیرەکمان بۆت ئامادەکردووە بۆ پاشەکەوت کردن وگەیشتن بە ئامانجە داراییەکانت هەنگاو بە هەنگاو
جا چ بۆ مەبەستی گەشتکردن بێت، یان حاڵەتی لەناکاو یان شتێکی گەورە کە پلانت بۆ داناوە، دەتوانیت بەڕێگایەکی ئاسان بەدەستی بهێنیت و چاودێری پێشکەوتنەکانت بکەیت.

زیاتر بزانە
خێزان

کارتی خێزان

کۆنترۆڵی خەرجی خێزانەکەت دەکات

 کارتی خێزانی FIB ڕێگەیەکی گونجاو و مۆدێرنت پێشکەش دەکات بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی خێزانەکەت.
بە دەرهێنانی کارتی لاوەکی بۆ هەر ئەندامێک، دەتوانیت بە ئاسانی بەدواداچوون بۆ خەرجییەکان بکەیت و لە چالاکییەکانی کارتەکان ئاگادار بیت.
چارەسەرێکی زیرەک کە پێداویستییەکانی خێزانەکەت دابین دەکات و ئارامی دەروونیت پێدەبەخشێت.

خۆشەویستانت لەیەك نزیك بكه‌وه‌

سەرلە نوێ پێناسەکردنەوەی شێوازی بانکداری بە ئامرازە داراییەکانی FIB

  • کردنەوەی هەژماری دیجیتاڵی

    لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.
    گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.

  • خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی کارتەکان

    ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان

  • پارەدان بە QR کۆد

    دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.

  • هەژماری خەونەکان

    دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.

  • کارتی خێزان

    خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕە
    شێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.

  • گواستنەوەی ناوخۆ

    گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.
    بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.

  • کاش باك

    لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.
    بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.

مامەڵەی بانکی ئاسان بە 4 هەنگاوی سادە

ناوت تۆماربکە بە خێرایی و ئاسانی و متمانەوە. هەر لە درووستکردنی هەژماری بانکی تاوەکو ناردنی پارە بێ هیچ ماندووبوونێك، ئێمە لێرەین بۆئەوەی شوازی بانکی دیجیتاڵی ئاسانتر بکەین بۆت. ئامادەیت بۆ گۆڕینی ژیانت ؟

01

01 ئەپەکە دابەزێنە

ئەپەکە دابەزێنە

02

02 هەژمارێك دروست بکە

هەژمارێك دروست بکە

03

03 پارە دانان

پارەدانان

04

04 پارەکەت بەکاربهێنە

بەکارهێنانی پارەکانت

ببینە چۆن کار دەکات

پابەندین بە پاراستنی سەلامەتی و ئارامی دەرونیت

ئێمە لە FIB، قەڵایەک بە دەوری دارایی و زانیارییەکانتان دروست دەکەین، چونکە متمانە و دڵنیاییتان بەرپرسیارێتی بەردەوامی ئێمەیە

زیاتر لە بارەی پارێزراوی ئامارەکانت لەلای ئێمە بزانە

FIB هەموو پرسیارە باوە تایبەتەکان دەزانێت

لەکاتی تۆمارکردنی هەژماری بانکی چ زانیارییەکی کەسی دەبێ پێشکەش بە FIB بکەیت؟

تکایە ناوی سیانیت بە هەرسێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی بنووسە، دڵنیابەوە نازناوی خێزانیت لە دوو ناو پێکهاتووە، هەروەها، ڕێککەوتی لەدایکبوونت بنووسە (پێویستە تەمەنت لەسەرووی 18 ساڵەوە بێت ). ژمارەی ناسنامە. بەڵگەنامەی فەرمی زیادبکە. دڵنیابە هەموو زانیارییەکان لەگەڵ بەڵگەنامەکانت هاوتایه‌.

یەکەم هەنگاو بۆ خۆ تومارکردن لە ئەپی FIB كه‌سی چی دەبێت ؟

یەکەم هەنگاو دابەزاندنی ئەپی FIB-ی کەسییە پاشان كلیك كردنه‌ له‌سه‌ر 'Sign Up' یان 'ناو تۆمارکردن'. پاشان پڕۆسەکە بە تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایلەکەت دەستپێبکە.

چۆن ژمارەی مۆبایلەکەم پشڕاستبکەمەوە؟

دوای تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایلەکەت، کۆدێکی ئەلیکترۆنیت پێدەگات کە لە شەش ژمارە پێكهاتووە لە ڕێگەی کورتە نامە یان لە رێگەی واتسئاپ-WhatsApp. کۆدە ئەلیکترۆنییەکە بنووسە بۆئەوەی ژمارەکەت پشتڕاست بکەیتەوە.

چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەی بۆ تۆمارکردنی هەژمار بەکاری دەهێنیت لە هەژمارێکی تری FIB بەکارهاتبێت ؟

لە کاتێك کە ژمارەی مۆبایل بەسترابێتەوە بە هەژمارێکی تری FIB، لەجیاتی لە پڕۆسەی تۆمارکردنەکە بەردەوام بێت، دەگەڕێیتەوە بۆ لاپەڕەی سه‌ره‌كی هاتنە ژوورەوە.

چۆن بەڵگەنامەکانم لە ئەپی FIB دانێم و پشتڕاستیان بکەمەوە؟

لەم شاشەیەی خوارەوە، بەڵگەنامەی کەسی ( پاسه‌پۆرت یان ناسنامەی باری کەسی ) بەرزبکەرەوە و زانیاری کەسی خۆت تۆماربکە. دڵنیابەوە لە زانیاری بەڵگەنامەکەت و خاوەن هەژمارەکە وەك یەکترن. رێنماییەکانی تایبەت بە پشتڕاستکردنەوەی پاسه‌پۆرته‌كه‌ت یان ناسنامەکەت ئەنجام بدە.

چی ڕوودەدات دوای ئەوەی کورتەنامەی پشتڕاسکردنەوەت پێدەگات؟

دوای ئەوەی کۆدی (OTP) پشڕاستکردنەوەت بە کورتەنامە پێدەگات کە بۆ یەکجار بەکاردێت، دەچیتە لاپەڕەی مەرج و رێنمایەکان. بۆئەوەی بەردەوام بیت پێویستە ڕەزامەندبیت بە ڕێنمایی و مەرجەکان.

سکانکردنی دەموچاو چۆن کاردەکات؟

ناسنامەکەت پشتڕاست بکەرەوە بە گرتنی سێڵفییەك کە لەگەڵ وێنەی پاسپۆرتەکەتدا بگونجێت. ئەپەکە پێویستی بە سێ شێوازی سێڵفی هەیە (ئاسایی، زەردەخەنە، دەرکەوتنی فەرمی (جدی) ). پرۆسەکە تەنها لەو کاتەدا تەواو دەبێت کە کەسی ناو سێڵفییەکە لەگەڵ ئەو کەسەی لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامەکە هەیە هاوتا بێت.

 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.