تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.
تێکڕای هەڵسەنگاندنلە AppStore &Google Play
POC لە سەرتاسەری عێڕاق
بەکارهێنەری چالاک
کۆمپانیای چالاک لە FIB
ژمارەی تەلەفۆن و کۆدی پشتڕاستکردنەوە بنووسە
لە رێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە ناسنامە یان پاسپۆرتەکەت سکان بکە
زانیارییە کەسییەکانتان بەتەواوی بنووسە
ڕووخسارت سکان بکە و ناسنامەکەت پشتڕاست بکەرەوە
وشەی نهێنی هەڵبژێرە و هەژمارەکەت دەستبەجێ ئامادە دەبێت
ژمارەی مۆبایلی بزنسەکەت و ئیمەێل بنووسە
مۆڵەتی کار یان بازرگانی و بەڵگەنامەی باربکە
بینەری ڤیدیۆی فێرکاری کردنەوەی هەژماری بانکی بە لە FIB و تەنها بە چەند هەنگاوێکی سادە لە ماوەی چەند خولەکێکدا هەژمارەکەت بکەرەوە و بەشداری جیهانێکی پێشکەوتووی بانکی دیجیتاڵی بکە.
لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.
ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان
گواستنەوەی دراو لە ئاستی نێودەوڵەتی لە کاتی خۆیدا بۆ ملیاران هەژمار و ڤیزا كارت -Visa. نموونەییە بۆ مامەڵەی کەسی و بازرگانی، دڵنیایی لە ئاسایش و پارێزراوی، متمانەپێکراو لە لایەن تۆڕی جیهانی ڤیزا كارت -Visa.
دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.
دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.
خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕەشێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.
گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.
لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.
ئهپی FIB كهسی دابەزێنە، كلیك لهسهر ‘Sign Up’ بکە و ژمارەی تەلەفۆنەکەت بنووسە، پاشان لە ڕێگەی کورتەنامە یان واتسئاپەوە کۆدێکی 6 ژمارەیی وەردەگریت، کە پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوە لە ئەپەکەدا داخڵی بكهی.
دوای نووسینی ژمارەی تەلەفۆنەکەت لە ڕێگەی کورتەنامە یان واتس ئەپ-WhatsApp-ئەوە کۆدێکی 6 ژمارەییت پێدەگات. ئەم کۆدە بخەرە ناو ئەپەکەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوە ژمارەی تەلەفۆنەکەت.
ئەگەرهاتوو، ئە ژمارەی تەلەفۆنەی نووسیوتە پەیوەندی بە هەژمارێکی ترەوە هەبێت، لەبری ئەوەی بەردەوام بیت لە پرۆسەی ڕێکخستن، ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ پەڕەی سەرەتا یا چوونەژوورەوە.
ئەگەر، ئەو ژماریەیەی بە کورتە نامە-OTP-ی هاتووە بە هەڵە دابنێیت، ئاماژەیەک دەردەکەوێت، کە ڕێگەت پێدەدات داوای کۆدێکی نوێ بکەیت یان OTP -ی دروست دابنێیت.
بەڵێ، تۆ سنوورداریت لە ژمارەی کۆدەکانی پشتڕاستکردنەوەی کورتەنامە کە دەتوانیت داوای بکەیت. ئەگەر هەوڵبدەیت زیاتر لە 3 جار لە ماوەی کاتژمێرێکدا یان 6 جار لە ماوەی 2 کاتژمێردا کورتەنامەکە بنێریتەوە، بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی کاتژمێرێکی دیکە یان 24 کاتژمێری دیکە ڕێگریت لێدەکرێت لە دووبارە ناردنەوە.
لە پەڕەی دوایی بەڵگەنامە کەسیەکانت (پاسهپۆرت یان ناسنامە) باربکە و زانیارییە کەسییەکانت بنووسە . دڵنیابە کە زنیاریەکانی خاوەن بەڵگەنامە و خاوەن هەژمارەکە وەک یەکن. بۆ پشتڕاستکردنەوەی پاسهپۆرت یان ناسنامە، ڕێنماییە تایبەتەکان جێبەجێ بکە.
تکایە. ناوی تەواوی خۆت و ناوی خێزانەکەت ( کۆتای ) بە زمانەکانی: کوردی ، عەرەبی و ئینگلیزی بنووسە، دڵنیابە لەوەی ناوی کۆتاییت زیاترە لە دوو پیت. هەروەها ڕێککەوتی لەدایکبوونت (دەبێت لە سەرووی 18 ساڵەوە بێت)، ژمارەی ناسنامەی باری کەسی، ڕەگەز، ڕێککەوتەکانی دەرچوون بەسەرچوونی بەڵگەنامەکەت بنووسە. پارێزگاری و ناوی شارەکەت هەڵبژێرە، و دڵنیابە کە هەموو زانیارییەکان لەگەڵ بەڵگەنامەکەتدا دەگونجێت
دوای پشتڕاستکردنەوەی ووشەی نهێنی- OTP، تۆ دەچیتە دوای قبووڵبوونی وشەی نهێنی- OTP، دواتر ئاراستە دەکرێیت بۆ لاپەڕەی مەرج، ڕێنمای و ڕێساکان. پێویستە ئەم مەرجانە بخوێنیتەوە و قبوڵ بکەیت بە کلیک کردن لەسەر "من مەرج و ڕێساکان قبوڵ دەکەم"، پاشان کلیک لەسەر ‘NEXT' بکە
ئەگەر هەموو بەڵگەنامە و زانیاریەکان دروست بن، هەژمارەکەت ڕاستەوخۆ دەکرێتەوە دەکەوێتە کار. بەڵام، لە ئەگەری بوونی هەر هەڵەیەک، هەژمارەکەت کراوە دەمێنێتەوە تاوەکو لەلایەن بانکەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. کاتێک هەموو پشتڕاستکردنەوەکان تەواو بوون و بێ هەڵە هەژمارەکەت بە فەرمی دەکەوێتە کار.
سوپاست دەکەین! بە زووترین کات وەڵامت دەدەرێتەوە
ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.
پێویستە کوکی لە هەموو کاتێکدا چالاك بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانت بۆ ڕێکخستنەکانی کوکی پاشەکەوت بکەین.