تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

جەمعیەکەت بگۆڕە بۆ دیجیتاڵی بۆ گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانت!

پەیوەندی دیجیتاڵی خۆت لەگەڵ هاوڕێکانت دەست پێ بکە و چێژ لە ئاسانکاری بەڕێوەبردنی وەربگرە بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک.

 جەمعیەکەت دەستپێبکە

تایبەتمەندییەکان

ئاسانکاری و گونجاوی

دەتوانیت بەپێی بارودۆخ و پێداویستییە داراییەکانت ئەو بڕە پارەیەی کە دەتەوێت پاشەکەوتی بکەیت دیاری بکەیت.

 ئاسانکاری و گونجاوی

خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی

بەشدارییەکانی مانگانە لە یەک سندوقی دیجیتاڵیدا کۆدەکرێنەوە، ئەمەش بە ئاسانی چانسی گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانت زیاد دەکات.

خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی

 بەشداری کۆمەڵایەتی

لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ناو گروپەکە کارلێک بکە بۆ ئەوەی ئەزموونەکان و پشتگیرییەکان لە گەشتە داراییەکەتدا بەیەکەوە باس بکەیت.

 بەشداری کۆمەڵایەتی

دڵنیایی و متمانە

سیستەمێکی ورد و پارێزراو دابەشکردنی دادپەروەرانەی باجەکان بۆ هەموو بەشداربووان مسۆگەر دەکات.

دڵنیایی و متمانە

چۆن کاردەکات؟

کۆمەڵەکە ڕێگە بە ئەندامان دەدات مانگانە بەشداری بکەن لەسەر بنەمای ڕۆڵ، لەگەڵ دابەشکردنی پارە کەڵەکەبووەکان لە کۆتایی هەر خولێکدا، ئەمەش پرۆسەی پاشەکەوتکردن کاراتر و ڕێکخراوتر دەکات.

جەمعیەکەت دروستبکە و ئامانجە داراییەکانت بەدیبهێنە.

هەموو ئەوەی کە پێویستە بیزانیت
بۆ دەستکردن بە جەمعیە

جەمعیە چییە؟

جەمعیە کۆپییەکی دیجیتاڵی جەمعیە باوە عێراقییەکەیە، ڕێگە بە کۆمەڵە کەسێکی متمانەپێکراو دەدات کە پێکەوە پارە پاشەکەوت بکەن، و هەر ئەندامێک بە بڕێکی دیاریکراو بەشداریی لە جەمعیەکە دەکات، و بەپێی ئەو خولەی کە دیاریکراوە هەر ئەندامێک یەکجار کۆی گشتی پارەکە وەردەگرێت.

ئایا هیچ بڕە پارەیەک لەپای بەشداریکردن لە جەمعیە وەردەگیرێت ؟

نەخێر، هیچ بڕە پارەیەک لەپای بەشداریکردن لە جەمعیەدا وەرناگیرێت، و جەمعیەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە لە بەرژەوەندیی بەشداربوواندا بێت و یارمەتییان بدات کە پێکەوە لەگەڵ کەسانی متمانەپێکراو پارە پاشەکەوت بکەن.

 ئایا چەند کەس دەتوانێت لە جەمعیەدا بەشداربێت؟

بە لایەنی کەمەوە ٤ کەس واتە (٣ ئەندام و ڕێکخەرێک) و بە لایەنی زۆرەوە ٢٠ کەس دەتوانن بەشداریی بکەن (١٩ ئەندام و ڕێکخەرێک)

جەمعیە چۆن کاردەکات؟

لەڕێگەی ئەو پارەیەی کە بەشداربووان کۆیدەکەنەوە لە ماوەیەکی دیاریکراویی دووبارەدا، پارەکە کۆدەبێتەوە لە کۆتاییدا هەرجارێکدا یەکێک لە ئەندامەکان پارەکە وەردەگرێت، پاشان ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەر جارەی یەکێک لە ئەندامەکان پارەی کۆکراوە وەردەگرن.

کێ دەتوانێت ببێت بە ڕێکخەریی جەمعیەکە، و بەرپرسیارێتییەکانی چین؟

کەسی ڕێکخەر ئەو کەسەیە کە جەمعیەکە دروستدەکات، و ئەندامەکان بانگهێشت دەکات، و بڕی پارەدانەکە دیاریدەکات، و خولی پارەدانەکانیش ڕێکدەخات، و دەبێت کەسی ڕێکخەر کەسێکی متمانەپێکراو بێت لەلایەن  سەرجەم ئەندامانی بەشداربووەوە.

 چی ڕوودەدات ئەگەر یەکێک لە ئەندامەکان سەرپێچی بکاتلە پارەدانەکاندا؟

ئەگەر ئەندامێک نەیتوانی پارە بدات، سیستەمەکە ڕۆژانە هەوڵی دووبارە دەداتەوە تا خولەکە کۆتایی دێت. لە حاڵەتی یەکلا نەبوونەوەی پارەی لەدەستچوو لەناو ئەپەکەدا، دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەندامانی گروپەکە بە شێوەیەکی رووبەروو یەکلایی بکرێتەوە.

ئایا دەتوانم لە یەک کاتدا بەشداریی چەند جەمعیەیەک بکەم؟

بەڵێ، بەڵام بە لایەنی زۆرەوە تەنها لە سێ جەمعیەدا دەتوانی بەشداریی بکەیت لە یەک کاتدا.

چۆن دەتوانم کەسانی دیکە بانگهێشت بکەم بۆ ناو جەمعیەکەم؟

دەتوانی کەسانی دیکە بانگهێشت بکەیت لەڕێگەی کۆدی QR یاخود بەستەری بانگهێشتکردن، و دەتوانی ئەم بەستەری بەشداریکردنە لەڕێگەی ئیمەیل یاخود ئەپڵیکەیشنەوە بنێریت، و پێشنیار دەکەین کە تەنها کەسانی متمانەپێکراوی وەک خێزان و هاوڕێ بانگهێشت بکەیت.

تایبەتمەندیەکانی "بانکی یه‌كه‌می عێڕاق- FIB"

  • کردنەوەی هەژماری دیجیتاڵی

    لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.
    گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.

  • خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی کارتەکان

    ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان

  • پارەدان بە QR کۆد

    دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.

  • هەژماری خەونەکان

    دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.

  • کارتی خێزان

    خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕە
    شێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.

  • گواستنەوەی ناوخۆ

    گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.
    بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.

  • کاش باك

    لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.
    بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.

 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.