تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.
پارە بگوازەرەوە بۆ هاوڕێکانت یان هەر کەسێک کە هەژماری هەبێت، بە ئاسانی و خێرا، بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک. FIB گواستنەوەکان بە شێوەیەکی خێرا و لە سەرووی پەنجەکانتەوە ئەنجام دەدات.
ناردن یان وەرگرتنی پارە هەرگیز ئاسانتر نەبووە. تەنها پێویستت بە چەند کلیکێکە لەسەر مۆبایلەکەت- سادەیی لە هەموو ئەو کارانەیە کە لە FIB ئەنجامی دەدەین.
لە FIB، ئێمە پابەندین بە بەرزترین ستانداردەکانی پاراستن، جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی بەهێز بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و نهێنی مامەڵەکانتان.
پارەکانت پاشەکەوت بکە و چێژ لە خزمەتگوزارییە بانکییە کارا و کەم تێچوەکان وەربگرە، بەبێ هیچ پارەیەکی زیادە کە بودجەکەت قورس بێت.
کات و ماندووبوونت پاشەکەوت بکە. تەنها پێویستت بە ناسنامەیەکی سادەیە و ژمارەی تەلەفۆن یان ناونیشانی ئیمەیڵ بۆ ئەوەی گواستنەوەکان بە خێرایی و بێ کێشە ئەنجام بدەیت.
لە کاتی هاوبەشکردنی خەرجییەکان لەگەڵ هاوڕێیان، گواستنەوەی ناوخۆیی وەک باشترین بژاردە دەمێنێتەوە. جا بۆ ژەمەکان بێت، ئەرکەکان بێت، یان هەر خەرجیەکی هاوبەشی تر، FIB دابەشکردنی پارە سادە و بێ کێشە دەکات.
پشتگیری ئازیزانت بکە لە خەرجییەکانی ڕۆژانەیان، کرێیەکانیان تەنانەت بارودۆخە نائاساییەکانیان. پارە بە خێرایی و بە پارێزراوی لەگەڵ FIB بنێرن، کاتێک پێویستیان پێی دەبێت، یارمەتیان دەدات.
ئەگەر پارەی سووتەمەنی، کارەبا، ئینتەرنێت، یان تەنانەت پارەی پاککردنەوەی خانووەکەت بدەیت، FIB ڕێگەیەکی سەلامەت و ئاسان و خێرات پێشکەش دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەرجیەکانی ڕۆژانەت.
کاتێک خەریکی یەکلاکردنەوەی فرۆشی کاڵاکان یان خزمەتگوزارییەکان بیت،ئەوا گواستنەوە ناوخۆییەکانی FIB بەریوەبردنێکی کارات بۆ دابین و مسۆگەر دەکات.
سەرنج بخە سەرپێشکەشکردنی بەرهەمی و خزمەتگوزاری نایاب بۆ کڕیار و بەکارهێنەرانتان، لە هەمان کاتدا دڵنیابە لە کۆکردنەوەی پارە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ئاسان لە کڕیارەکانت.
بۆ ئەوەی پڕۆژە بچووکە بازرگانییەکان سەربەخۆ بکەین بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر سەرکەوتن و فراوانبوون بێت، پێویستە بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ چالاکییە ناوخۆییەکانی وەکو: دابەشکردنی مووچە، پارەدانی فرۆشیار و گەڕاندنەوەی خەرجییەکان بکەین.
لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.
ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان
دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.
دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.
خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕەشێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.
گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.
لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.
سەرەتا. بۆ ناردنی پارە دەستبەجێ، بچۆ ناو ئەپی FIB لە مۆبایلەکەت و ناسنامەی بەکارهێنەر، ئیمەیڵ یان ژمارەی تەلەفۆنی وەرگرەکە دابنێدواتر ئەو بڕە پارە هەڵبژێرە و بە چەند کلیکێک گواستنەوەکە ئەنجامبدە.
لە FIB پارێزراوی وپاراستینی زنیاریە تایبەتەکان لەسەروی کارەکنمانە. ئێمە ڕێوشوێنی پارێزگاری و ئاسایشی بەهێز جێبەجێ دەکەین بۆ پاراستنی هەموو مامەڵەکانتان، دڵنیابوون لە ئەزموونێکی بانکی سەلامەت. زیاتر لەسەری بخوێنەرەوە لە لاپەڕەی سیاسەتی پاراستنی نهێنی.
بەڵێ بە دڵناییەوە! گواستنەوەی ناوخۆیی پارە لە FIB ئاسانکاری دەکات بۆ هاوبەشکردنی تێچووەکان لەگەڵ هاوڕێکانت، جا لە دەرەوە نان بخۆیت، یان بازاڕکردن ، یاخود مامەڵە و تێچووی تر.
بە گواستنەوەی خێرای ڕەشەبای FIB، دەتوانیت پێشبینی ئەوە بکەیت کە پارەکانت دەستبەجێ بنێردرێت و وەربگیرێت، ئەمەش پشتگیرییەکی خێرا دەکات لە حاڵەتە فریاگوزاری و خێراکان و پەیوەندیەکەت لەگەڵ ئازیزانت دەهێڵێتەوە.
سوپاست دەکەین! بە زووترین کات وەڵامت دەدەرێتەوە
ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.
پێویستە کوکی لە هەموو کاتێکدا چالاك بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانت بۆ ڕێکخستنەکانی کوکی پاشەکەوت بکەین.