تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.
لە فڕۆشگاکەت بیت یان بە شێوەی ئۆنڵاین، چێژ لە گواستنەوەی نێودەوڵەتی پارە بە SWIFT خێرا وەرگرە، ئەمەش ئاسانکاری بۆ کاری بەکارهێنەر و خاوەنکارەکان دەکات.
لەو کاتەی پاڵتداوەتەوە لهسهر قهنهفهی ماڵهوه یان لە كاتی ڕۆیشتندایت، چێژ لە ئاسانکاری و بژاردە بێ کۆتاکان وەرگرە کە هەموویان لەژێر پەنجەکانی تۆ دان.
لە کاتی خۆیدا بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانت ئەنجام بدە، چاودێری خەرجی ئارەزووەکانت بکە بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونی تەواو بۆ دارایەکانت دیاری بکەیت.
لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی وەک کارتی خێزان و ئەژمێری خەون، بودجە ئاسان بکە، بەدواداچوونی خەرجیەکان بکەیت و پێکەوە کار بۆ ئامانجە داراییەکان بکەن.
بەبێ ماندوبوون گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەستپێبکە، کە بەهێزت دەکات بۆ بەڕێوەبردنی دارایی خۆت لە سەرانسەری جیهاندا.
ئاستی کارایی و بەرهەمهێنانی کار یان بازرگانییەکەت بەرزکەوە بە تایبەتمەندییەکانی: ڕێکخستنی مامەڵەکان و بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی دارایی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیەکەت بۆ پێشەوە.
لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.
ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان
دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.
دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.
خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕەشێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.
گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.
لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.
یەکەم هەنگاو دابەزاندنی ئەپی FIB-ی کەسییە پاشان كلیك كردنه لهسهر 'Sign Up' یان 'ناو تۆمارکردن'. پاشان پڕۆسەکە بە تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایلەکەت دەستپێبکە.
ئهپی FIB كهسی دابەزێنە، كلیك لهسهر ‘Sign Up’ بکە و ژمارەی تەلەفۆنەکەت بنووسە، پاشان لە ڕێگەی کورتەنامە یان واتسئاپەوە کۆدێکی 6 ژمارەیی وەردەگریت، کە پێویستە بۆ پشتڕاستکردنەوە لە ئەپەکەدا داخڵی بكهی.
لە کاتێك کە ژمارەی مۆبایل بەسترابێتەوە بە هەژمارێکی تری FIB، لەجیاتی لە پڕۆسەی تۆمارکردنەکە بەردەوام بێت، دەگەڕێیتەوە بۆ لاپەڕەی سهرهكی هاتنە ژوورەوە.
دوای ئەوەی کۆدی (OTP) پشڕاستکردنەوەت بە کورتەنامە پێدەگات کە بۆ یەکجار بەکاردێت، دەچیتە لاپەڕەی مەرج و رێنمایەکان. بۆئەوەی بەردەوام بیت پێویستە ڕەزامەندبیت بە ڕێنمایی و مەرجەکان.
تکایە. ناوی تەواوی خۆت و ناوی خێزانەکەت ( کۆتای ) بە زمانەکانی: کوردی ، عەرەبی و ئینگلیزی بنووسە، دڵنیابە لەوەی ناوی کۆتاییت زیاترە لە دوو پیت. هەروەها ڕێککەوتی لەدایکبوونت (دەبێت لە سەرووی 18 ساڵەوە بێت)، ژمارەی ناسنامەی باری کەسی، ڕەگەز، ڕێککەوتەکانی دەرچوون بەسەرچوونی بەڵگەنامەکەت بنووسە. پارێزگاری و ناوی شارەکەت هەڵبژێرە، و دڵنیابە کە هەموو زانیارییەکان لەگەڵ بەڵگەنامەکەتدا دەگونجێت
ناسنامەکەت پشتڕاست بکەرەوە بە گرتنی سێڵفییەك کە لەگەڵ وێنەی پاسپۆرتەکەتدا بگونجێت. ئەپەکە پێویستی بە سێ شێوازی سێڵفی هەیە (ئاسایی، زەردەخەنە، دەرکەوتنی فەرمی (جدی) ). پرۆسەکە تەنها لەو کاتەدا تەواو دەبێت کە کەسی ناو سێڵفییەکە لەگەڵ ئەو کەسەی لەسەر بەڵگەنامەی ناسنامەکە هەیە هاوتا بێت.
هەژمارەکەت دەستبەجێ دروست دەکرێت و دەکرێتەوە ئەگەر هەموو بەڵگەنامە و زانیاریەکان ڕاست بن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر هەڵەیەک هەبێت، هەژمارەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی لەلایەن بانکەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. هەژمارەکەت بە فەرمی دەکرێتەوە کاتێک هەموو پشکنینەکان تەواو بوون و بێ هەڵە.
سوپاست دەکەین! بە زووترین کات وەڵامت دەدەرێتەوە
ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.
پێویستە کوکی لە هەموو کاتێکدا چالاك بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانت بۆ ڕێکخستنەکانی کوکی پاشەکەوت بکەین.