تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

پیشە

ببە بەشێک لە تیمی FIB

لەگەڵمان بە و بەشێک بە لە ئایندەی کەرتی بانکی عێراق

کارە بەتاڵەکان بدۆزرەوە

بەخێربێن بۆ پۆرتاڵی دامەزراندنی بانکی یەکەمی عێراق (FIB)، کە دەرفەتتان بۆ دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە شۆڕشی بانکی دیجیتاڵی لە عێراق. ئێمە پێمان وایە کە کارمەندەکانمان بناغەی سەرکەوتنەکانمانن، بۆیە ژینگەیەکی کارکردنی هاندەر دابین دەکەین کە پاڵپشتی پیشەییەکانتان دەکات و داهێنانەکانتان زیادتردەکات بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی دارایی باشتر بۆ هەمووان.

زیاتر لە بارەی ئێمە بزانە

بەهاکانمان

هەنگاونان بەرەوە نوێگەری

لە FIB، ئێمە متمانە و داهێنانی پێکەوە دەبەستینەوە. کارمەندەکانما هاندەدەین تا تەکنیک و ستراتیژیی نوێ بدۆزنەوە بۆ دروستکردنی خزمەتگوزاری بانکی وەچەرخانێکی نوێ.

بەرەو پێشکەوتن

لەگەڵمان بن لە داڕشتنی ڕێگا نوێیەکانی بانکی و بەرەوپێشبردنی ئایندەیەکی دارایی گەشاوەتر بۆ عێراق. بەیەکەوە پێشەنگی گۆڕانکارییەکان دەبین و بواری دارایی دووبارە پێناسە دەکەینەوە.

پشتگیری و ژینگەی گەشە:

FIB پشتگیری گشتگیری بەکارهێنەران و ئەندامانی تیمەکانی دەکات. ئێمە ژینگەیەکی لەبار دروست دەکەین کە هەموو کەسێک تیایدا گەشە بکات.

ئیلهام وەرگرتن لە خەڵک:

ئێمە بە پێشینەی کارەکانمانەوە پشتگیری لە بەکارهێنەران و سەرکەوتنی تیمەکان دەکەین. پابەندین بە پێشکەشکردنی پشتیوانی بەردەوام و دروستکردنی ژینگەیەکی یارمەتیدەر.

سوودەکانی پەیوەندیکردن بە FIB

لە بانکی یەکەمی عێراق پێمان وایە کە پەرەپێدانی هەر دامەزراوەیەک پەیوەستە بە گەشەپێدانی تیمەکەیەوە. هەر بۆیە ئێمە سەرنج دەخەینە سەر پشتگیریکردنی خۆشگوزەرانی کارمەندان و پەرەپێدانی پیشەیی.

پاداشت و ڕێزلێنان

ئێمە سیستەمی مووچە و پاداشتی ڕێژەیی لەسەر بنەمای کارامەیی و ئەدای کارکردن پێشکەش بە بەکارمەندانمان دەکەین کە کە ڕەنگدانەوەی هەوڵ و دەستکەوتی ڕاستەقینەیانە

ژینگەی کاری کۆمپانیا

ئێمە ژینگەیەک لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و هاوکاری و یەکسانی دروست دەکەین. هانی کارکردن بەکۆمەڵ دەدەین و وەک تیمێک ئاهەنگی سەرکەوتن بەیەکەوە دەگێڕین.

پاڵپشتی تەندروستی 

ئێمە پاکێجێکی پاڵپشتی تەندروستی گشتگیر پێشکەش دەکەین، کە چەندین تایبەتمەندی بەنرخی تێدایە بۆ پشتیوانی لە تەندروستی و خۆشگوزەرانی کارمەندەکانمان.

پەرەپێدانی پیشەیی

ئێمە وەبەرهێنان لە لێهاتوویی کارمەندانمان دەکەین لە ڕێگەی دەرفەتی ڕاهێنان، پرۆگرامەکانی ڕاهێنەرایەتی و هەلەکانی پلەپێدانی پیشەیی.

دەرفەتە کاریگەرەکان

ئێمە دەرفەت بۆ ئەندامانی تیمەکەمان دەڕەخسێنین بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی لەڕێگەی کارەکەیان لە بەهێزکردنی تاک و کۆمەڵگە و یارمەتیدانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجە کەسی و دارایییەکانیان.



بەخێربێن بۆ بارەگای بانکی یەکەمی عێراق (FIB)

ئێمە بە به‌کارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ژینگەیەکی پاڵپشتیکار دابین دەکەین کە پشتگیری هاوکارەکانمان دەکات ئەگەر لە شوێنی کار بێت یان لە دوورەوە کاربکەن. پێکهاتەی تیمەکەمان بەهۆی پەیوەندییەکی بەهێز و یەکگرتووەوە پێکەوە لێکدراوە، ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن بە سەرکەوتوویی ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.

لێرەدا ئەندامانی تیمەکەمان چی دەڵێن لەبارەی کارکردنیان لە FIB

سەیرێکی ژیانی ناوەوە بکە لە FIB لەگەڵ مایکرۆفۆنێکی کراوە لە ئەندامانی تیمەکەمان

  • تیمی FIB

    شانازی دەکەم کە بەشێکم لە FIB، وەک بەڕێوەبەری هونەری لە ژینگەیەکدا کاردەکەم کە پشتگیری لە بیرۆکەکان بکات و بەهاکانی داهێنان بدات. لە دیزاینی ڕووکارەوە تا پەرەپێدانی کەرەستەی بازرگانی،ئێمە وەک تیمێکی یەکگرتوو کاردەکەین بۆ دروستکردنی جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە ژیانی هەموو ڕۆژێکی کڕیارەکانماندا.

     محەمەد سامی
    بەڕێوەبەری هونەر

  • تیمی FIB

    لە FIB تەنها کارێکم نەدۆزیەوە، بەڵکو ژینگەیەکم دۆزییەوە کە یارمەتیم دەدات تێیدا گەشە بکەم و تواناکانم پەرە پێبەم.
    لێرەدا فێری ئەوە بووم کە چۆن لێهاتووییەکانم بەکاربهێنم لە ژیانی ڕاستەقینەدا.
    تیمەکە هاوکار و پاڵپشتیکارە، وە ژینگەکە هاندەرە بۆ فێربوون و پێشکەوتن.
    لێرە هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێر دەبم، وە لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا هەست دەکەم کە هێشتا پێشکەوتنێکی زیاتر لەڕێگایە.

    ماردین سه رۆکانی
    شیکەرەوەی داتا

  • تیمی FIB

    کارکردن لە FIB ئەزموونێکی ناوازەیە.
    تیمێکی بەتوانا و بە جۆش و خرۆشم دۆزیەوە کە هاوکاریکردنیان لە هەموو پڕۆژەیەکدا چێژبەخش و کاریگەرە. پشتگیری بەردەوام و متمانەی بێوچان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەشەپێدانی پیشەیی و کەسیی مندا هەبوو.

    عائیشە ئەحمەد
    پسپۆڕی پەیوەندی 

 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.