تکایە زانیارییەکانی کارتەکەت لەگەڵ کەسی تر بەش " شەیر " مەکە، بۆ زانین FIB هەرگیز داوای زانیاری کارتەکەت لێ ناکات.

کۆنتڕۆڵ کردنی کاروباری دارایی کۆمپانیاکەت بۆ گەشەسەندنێکی خێراتر
لە ڕێگەی چارەسەری بانکی مۆدێرن و زیرەک

لێرەوە سەردەمی دارایی نوێی بازرگانییەکەت دەست پێ بکە

  • چارەسەری بانکی دیجیتاڵی زیرەک

    بە ئاسانی، لە هەرکات وهەرشوێنێکدا، دارایی کۆمپانیاکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی پێشکەوتووی بانکیمان، بەدواداچوون بۆ هەژمارەکەت بکە و مامەڵە داراییەکان بە خێرایی و بەپارێزراوی ئەنجام بدە

  • هەژماری لاوەکی زیرەک بۆ کۆمپانیا

    لە چەند خولەکێکدا هەژماری لاوەکی بۆ بەشەکان یان پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەت بکەرەوە.
    ئاسانکاری لە بەکارهێنان، بەدواداچوونی ڕوون و کۆنترۆڵکردنی تەواوی داراییەکانت... هەموو ئەمانە لە یەک ئەپلیکەیشنەوە.

  • چارەسەری دارایی متمانەپێکراو

    مامەڵە داراییەکانت بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و پارێزراو ئەنجام بدە لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بە بەکارهێنانی ئامرازە پێشکەوتووەکان و خزمەتگوزاری گواستنەوەی متمانەپێکراو.

چارەسەری بانکی بۆ گەشەی کۆمپانیاکان

هەژماری كۆمپانیاكان

پلاتفۆرمێکی مۆدێرن کە کۆنترۆڵی تەواوت پێدەبەخشێت لە مامەڵە گەورەکانەوە تا دابەشکردنی مووچە و وەرگیراوەکان و دروستکردنی هەژماری لاوەکی و وەرگرتنی پارە بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە کڕیارەکانەوە. هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی سیستەمێکی پارێزراو و زیرەکدا کە ڕەنگدانەوەی بەرزترین ستانداردەکانی بانکی بازرگانییە.

ئەپلیکەیشنی دامەزراوەکان دابەزێنە
ئەپلیکەیشنی دامەزراوەکان دابەزێنە
  • گواستنەوەی خێرا بۆ پارەدانی دەرەکی

    ناردن و وەرگرتنی پارە لە سەرانسەری جیهان بە خێرایی و بە کەمترین ڕێژەی تێچوولە 0.075%ەوە دەست پێدەکات. کە
    ئەمەش یارمەتیدەردەبێت لە فراوانبوونی کارەکەت

  • سیستەمی مووچەی پێشکەوتوو

    مووچەی کارمەندەکانت بە شێوەیەکی کارا و پارێزراو دابەش بکە لە ڕێگەی سیستەمێکی پێشکەوتووەوە کە دڵنیای دەدات لە دابەشکردنی ورد و کات پاشەکەوت دەکات و ئاسوودەیی بۆ تیمەکەت مسۆگەر دەکات


  • پلاتفۆرمی دارایی زیرەک

    سەرجەم مامەڵە بانکییەکانی کۆمپانیاکەت لە یەک ئەپلیکەیشندا کۆنتڕۆڵ بکە، ئەزموونێکی بەکارهێنەری سادە و خێرا و پارێزراو دابین دەکات لە هەر شوێنێک بیت، هەرکاتێک بتەوێت.

  • <br>Visa کارتی بازرگانی

    کارتەکانی Visa وVisa Signature بۆ پشتگیری کردن لە گەشەی کارەکەت بە سنوورێکی بەرزی کڕین:
    لە ڕۆژێکدا تا 70,000,000 دینار
    مانگانە تا 400,000,000 دینار

سەرلە نوێ پێناسەکردنەوەی شێوازی بانکداری بە ئامرازە داراییەکانی FIB

  • کردنەوەی هەژماری دیجیتاڵی

    لە چەند خولەکێکدا هەژماری بانکی لە مۆبایلەکەتەوە بکەوە، بەبێ ئەوەی سەردانی لق بکەیت.
    گەشتی بانکی دیجیتاڵی بە هەنگاوی ئاسان و پارێزراو دەست پێ بکە، و ئامادەبە بۆ سوودمەندبوون لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی FIB.

  • خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی کارتەکان

    ئەو کارتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا دەگونجێت جا کارتی فیزیکی بێت یان کارتی دیجیتاڵی، کارتی بازرگانی، کارتی خێزانی، یان تەنانەت کارتی ISIC بۆ خوێندکاران.کارتەکەت هەڵبژێرە و جیهانەکەت کۆنتڕۆڵ بکە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەمان

  • پارەدان بە QR کۆد

    دەستبەجێ پارە بدە لە ڕێگەی کۆدی QR بە بەکارهێنانی ئەپی FIB، شێوازێکی پارێزراو و ئاسان کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانان دەدات ئەزموونێکی خێرا و کەم تێچووی هەبێت.

  • هەژماری خەونەکان

    دروستکردنی هەژماری پاشەکەوتی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی پارەکانت بە ئاسانی و پارێزراوی، لەگەڵ توانای دانان یان دەرهێنان لە "هەژماری خەونەکانت" لە هەر کاتێکدا.

  • کارتی خێزان

    خەمخۆری خۆت بۆ ئازیزانت دەرببڕە
    شێوازی کارا، دەستڕاگەیشتن بە خێرا، و ئاستێکی پێشکەوتووی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت ئێستا لە سەرووی پەنجەکانتەوەیە.

  • گواستنەوەی ناوخۆ

    گواستنەوەی پارە بە خێرایی و بە شێوەیەکی پارێزراو لە نێوان هەژمارەکانی FIB بە بەکارهێنانی ئەپەکە.
    بە دەست لێدانی دوگمەیەک، گواستنەوەکانت لە هەر شوێنێکەوە، لە هەر کاتێکدا تەواو بکە.

  • کاش باك

    لەگەڵ سیستەمی کاشباکی FIB زیاتر پاشەکەوت بکە.
    بەشێک لە خەرجییەکانت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەربگرەوە دوای هەر پارەدانێک لەگەڵ هاوبەشەکانمان.

دڵنیابوون لە ئاسایش و پارێزراوی مامەڵە بازرگانییەکان.

بزانه‌ چۆن FIB ئاسایشی بەهێز بۆ پێداویستییەکانی بانکی بازرگانی و کۆمپانیاکانتان دابین دەکات. بزانە چۆن دڵنیایی لە نهێنی زانیارییە داراییەکانتان دەدەین.

زیاتر بزانە دەربارەی پاراستنی زانیارییەکان لە FIB

ئاراستەی بزنسەکەت بەرەو سەرکەوتن ببه‌ و
گەشتێك بەرەو گەشەکردن دەستپێبکە

تەنها بە 5 هەنگاوی ئاسان لەگەڵ ئێمە ئاستی بزنسەکەت بەرزبکەوە

01

01 ئەپەکە دابەزێنە

ئەپەکە دابەزێنە

02

02 هەژمارێك دروست بکە

هەژمارێك دروست بکە

03

03 دۆکیومێنتەکان باربکە

بەڵگەنامەکان بەرزبکەرەوە

04

04 پارەی پاشەکەوت

پارەدانان

05

05 پارەکەت بەکاربهێنە

بەکارهێنانی پارەکانت

زیاتر بخوێنەوە دەربارەی دروستکردنی هەژمار

ئایا تا ئێستا پرسیارت هەیە؟ ئێمە وەڵامی زۆرمان لایە

ئایا دەکرێت هەژماری لاوەکی لە POS بە بەکارهینانی ئەپی FIB بە مۆبایلەکەم ئەنجام بدەم؟

ئەپی FIB ڕێگە دەدات وێستگە یان هەمان هەژماری لاوەکی بکەیتەوە کە وەک وێستگەی POS بۆ کارەکەت کاردەکات، ئەمەش وەرگرتنی پارە و خزمەتگووزاریە دارایەکان چالاک دەکات.

ئایا دەکرێت تەنها بە بەکارهێنانی ئەپی FIB بواری دارایی کار و کاسبیەکەم بەڕێوە ببەم؟

تایبه‌تمه‌ندی "سندووقی پارە" لە ئەپەکەدا یارمەتیدەدات بڕێک پارە بخەیتەوە لایەکەوە، ئەمەش وادەکات لە هەر ئانوساتێکدا ئەگەر پێویستت هەبوو هەڵگریت و یارمەتیەکی بەرچاو بە بەرێوەبردنی جوولەی دارایی دەکات.

چۆن دەکرێت خاوەنکار و بازرگانەکان پارە لە بانک "دانێن" یان "هەڵگرن" بێ ئەوەی سەردانی بانک بکەن؟

تایبەتمەندی "Around Me'' یارمەتی بازرگانەکان دەدات "فرۆشیاری ناوخۆیی" بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بدۆزێتەوە بێ ئەوەی سەردانی بانک بکەن.

ئایا دەتوانم چەندین بەکارهێنەرم هەبێت کە ئاستی دەستڕاگەیشتنیان جیاوازە لە ئەکاونتێکی کۆمپانیا لە FIB؟

لە هەژماری کۆمپانیاکان "فرە- بەکارهێنەر" بە ئاستی جیاواز لە دەستڕاگەیشتنیان و هەروەها کۆنتڕۆڵکردن بۆ ئاسانکردنی پەرێوەبردنی دارایی بۆ بارزرگانییە گەورەکان فەراهەم دەکەین.

ئەو ڕێوشوێنە خۆپارێزیانە چین بۆ ئەو فەرمانبەرانەی POS لە کاتی بەکارهێنانی ئەپی FIB دەبێ ئەنجامی بدەن؟

وێستگه‌ی PoS یان هەژمارە لاوەکییەکان لەلایەن ئەپلیکەیشنەکەوە رێگەیان پێدەدرێت " خزمەتگووزاری سنوورداری کاش" پێشکەش بکەن، بێ ئەوەی دەستیان بە زانیارییە هەستیارەکانی هەژمارە بانکیەکە ڕابگات. ئەمەش ئاستی ئاسایش و دڵنیانی بەرز دەکاتەوە.

خزمەتگووزاریەکانی FIB چۆن دەتوانێ گەشەکردنی کارەکەم زیاد بکات؟

خزمەتگووزاریەکانی FIB، بازرگانییەکەی ئێوە لە ئەپی FIB لیست دەکات، بەمەش بینەر بۆ ئەپەکە زیاد دبێت و کڕیاری بوێ رادەکێشێت.

ئایا دەکرێت دەستم بە خزمەتگووزاری بانکی نێودەوڵەتی بگات، بە هەبوونی "هەژماری كۆمپانیاكان"لە FIB؟

هەژماری كۆمپانیاكان خزمەتگووزاری نێودەوڵەتی پیشکەش دەکەن، جا خزمەتگووزاریەکانی وەک: دراوی بیانی، یا خزمەتگووزاری بازرگانی نێودەوڵەتی یاخود ئاڵوگۆڕی دراو بێت لەسەر ئاستی نێوەدەوڵەتی.

پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکە

پەیوەندی بکە بە شارەزایانی تایبه‌ت بە بواری بانکداریمان، بۆئەوەی ڕێگەچارەی گونجاوتان دەستبکەوێت. پێویستیەکانی بواری دارایی بۆ بارزگانی و دامەزراوەکان.

فۆڕمی داواکاری * داواکار

تا 70 پیت دەتوانێت بنووسیت
تا 70 پیت دەتوانێت بنووسیت
رێککەوتن
 بانکی یەکەمی عێراق - FIB
کورتەی سیاسەتی تایبەتمەندییەتی

ئەم وێبسایتە تایبەتمەندی کوکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەزموونی بەکارهێنانت پێشکەش بکەین. زانیاری کوکییەکان لە وێبگەڕەکەتدا هەڵدەگیرێت و ئەرکەکانی وەك ناسینەوەت جێبەجێ دەکات کاتێك دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان وە بۆ یارمەتیدانی تیمەکەمانە بۆ تێگەیشتن لەوەی کام بەشی وێبسایتەکە زیاتر سەرنج ڕاکێش و بەسوودە بە تۆ.